فێربوون بەزۆری لە پۆلدا ڕوودەدات بەڵام مەرج نییە هەر وابێت، نێردۆزسس بەکاربهێنە بۆ ئاسانکاری ئەزموونی فێربوون لە هەرشوێنێک
تەنها قسەی ئێمە وەمەگرن، بزانن بەشداربووان چی دەڵێن
وەک به شداربوویەکی خولی هێلکاری دڵ دەمەوی دەستخۆشیتان لێبکەم و پیرۆزباییتان لێبکەم لۆ ئەو سەرکەوتنەی که له بەئەنجام گەیاندنی ئەو خوڵه بەدەستتان هێنا خودای گەوره هەموو کاتەکانتان پر بکات له خێرو بەرەکەت و ئەو رێگایەی گرتووتانه ببێته هۆکارەک لۆ چوونه بەهەشتتان هەر وەکو پیغه مبه ر (د.خ) ده فه رموی من سلك طريقا يلتمس فيه علما سهل الله له طريقا به إلى الجنة
به راستی لەو دنیا جەنجالییه و لەو وڵاته بێنازه دا ئەو رێگایەی گرتیتتانه بەر لۆ روونکردنەوه و ئاسانکردنی بابه تی پزیشکی زووور زووور پیرۆزه و زۆر جێگای رێز و تەقدیره چونکه باشترین رێگا لۆ وه ی ته له به تیبگات په یوەستکردنی بابەتەکانه بەو شتانەی کە تییدا دەژی و دەیانبینی جا روونکردنه وه و پەیوەستکردن بەو شێوازه و به زمانی دایک زور کاریگەره و هاوکارەکی زۆر زۆر باشه جیگای خۆشحالیمه و زۆر دڵم پێخۆشه کەتوانیتان ئەو رێگایه بکەنەوه و ببنه ده ستپیک چونکه سەرەرای ئه و هەمووه کەم و کورییانەی له سیستەمی خوێندندا هەیه لێره بەڵام قوتابی خاوەن بەهرەو وره بەرزیشمان زۆر زۆره که هەمووکاتەک له ریزی پێشەوەن له هەوڵدان لۆ بەدەستهێنانی باشترین و خزمەتکردنی بەباشترین شێوه سەلماندتان که قوتابی لیرەش هیچیان له قوتابییانی ولاتانی دی کەمترنییه و ئەوانیش دەتانن لەرێگەی یوتوب و کردنەوەی خولەوه و زانيارييەكان لەگەڵ یەکدی شەیر بکەن و بەرده وام بن له وەرگرتنی زانیاری و بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی خویان هیوادارم هیچ شتەک ساردتتان نەکاته وه لەو هەنگاوه
لەگەل دەستپێکردنی کۆرسەکە هەرگیز بڕوام نەبوو ئاستێکی باشم دەبێت و زۆر دەترسام دەمگۆت بۆمن وەک خوێندکارێکی قۆناغی ٢ی پزیشکی، بەڵام شاهانەی لە شەرحکردنی تۆ، جوانی وانە گوتنەوەی تۆ، خۆمانەو کردنێکی زۆر و کردنی زۆرترین پێداچوونەوە توانیم ئاوا باش ببم. زۆر سوپاس بۆ وتەکانت زۆر سوپاس بۆ هەموو شتێک
کاک دکتۆری ئازیز ئەمەوێت دەستخۆشیەکی گەرم و گوڕ ئاراستەی بەڕێزتان بکەم گشت سوپاس و پێزانین ئەگەڕێتەوە جەنابتان کە شایەنی باشترین رێزلێنان بۆ ئەم کارە پیرۆز و جوانەتان. زۆر بە سەرکەوتوویی و نایاب ئە پرۆفیشناڵی و شەونخونی و ماندوبوونێکی زۆرەوە کۆرسەکە تان بەڕێوەبرد، یانی هەستم نەکرد ئەمە کۆرسە بەڵکو زۆر ئاسوودە وێن و شکور بۆ خوا توانیمان بگەین بە پلەکانی سەرەتا و سوودێکی زۆر وەرگرین و ئان شاء الله هەر بەردەوام دەبن و هەموو خێر و دەعایەکیش ئەگەڕێتەوە بۆ بەڕێزتان تەمەن درێژ و سەرکەوتوو بن و خودا علم و ئیمانتان زیاد بکات، جزاک للە
ڕاستی نامەوێ باسی ئەو نۆولیجە بکەم کە بەڕێزتان ئەوەندە بە جوانی گەیاندتان وە ئەوەندە بە جوانی باستان کرد دەمەوێ باسی ئەوە بکەم ئەو خولە جگە لە بابەتی گەشەپێدان تەنیا کەسانێک درکیان بەوە دەکرد کە با چاوی دڵ (بصر) لەو خولەیان ڕوانی بی.
فێری ئەوەی کردین ئەو خولە شتە مەحاڵەکان دەتوانن ببنە ڕاستی تەنیا بە نەوەستان و بەردەوام بوون فێری ئەوەی کردین چەندە کات گرینگە وە Time Management گرینگترین شت فێری ڕێک خستنیە ئەولەویەتی دەکردی فێری متمانە بەخۆبوونی دەکردی و فێری هەوڵدان لە پاش کەوتنی کردین فێری ئەوەی کرد کە لە سەرەوە خوا دەبینی جا با ئەوەی بە دەستی دەبینی حەڵاڵ بێ و حەقی خۆت بێ وە فێری زۆر شتانی کردین.
دووبارە زۆر سوپاس کاک دکتۆر لۆ ئەو خولەی چاوەڕێی شتی زیاتر و کاری باشترت لێ دەکەین ان شاء الله، دەستان خۆش
Salamu3alaikum ustaz insha allah zor bash bit rasty nazanm ku dast xoshit lebkam lo aw esha jwanay aikay bas awanday allem lawatay
ba nerdosis ashna buima zyatr bashakay xom xoshawe hastakam la amanjm nzik abmawa,
amn waku parstaraki paimanga awanda swdm la ewa ditya basnakre ba jddi aw amozhgaryanai ka dailley lo may basha pzishkyiakan ka abita wzay rozhakaman ba taibat la xwli ECG barrasty bas nakre ya rabbi xwa bardawamt bka w btgayaneta aw
amanjay ka hawli lo aday
لە کۆتاییدا بۆچی نێردۆسس؟
گشت کۆرسەکان بە کوالیتی بەرز و بە شێوەی تەختە سپی شیی دەکرێنەوە
بوونی موحازەرەکان لەگەل کۆرسەکان و بوونی کویز لە کۆتایی
بوونی بڕوانامە لە کۆتایی
بوونی سیستەمی پۆینت و خەلاتکردنی ئەوانەی زۆرترین پۆینت بە دەست دەهێنن
پرسیار و وەڵام
نێردۆسس واتە پەیمانێک بۆ گەیاندنی نوێترین و وردترین بابەتەکانی پزیشکی بە سادەترین شێوە
نەخێر بۆ هەموو فێرخوازەکە کە خولیای فێربووونی هەبێتن
ئێمە کۆمەڵێک خولی پزیشکی جۆراوجۆر پێشکەش دەکەین کە لە بابەتە سەرەتاییەکانەوە وەک زاراوەی پزیشکیەوە تا بوارە تایبەتمەندەکانی وەک دڵ، تیشک و نەشتەرگەری دەگرێتەوە. کۆرسەکانمان بۆ ئاستی سەرەتایی و پێشکەوتوو دروستکراوە وە بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت زانیاری و شارەزایی پزیشکییان بەرەو پێش بەرن
بەلێ لە نێردۆسس کۆرسەکان بە ئاستی سەرەتایی و ئاستی پێشکەوتوو پێشکەش دەکرێن
بەڵێ، لە دوای تەواوبوونی کۆرسی VIP دەتوانیت بروانامە بەدەست بهێنیت، وە بۆیە دڵنیابە کا ناوەکەت لە پرۆفایل بە تەواوەی تۆماربکەیت بۆ ئەوەی لە بڕوانامە تەواو دەربچێت